کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فنلەندا 47 راوێژكاری سەربازی رەوانەی هەرێم دەكات

.

05:42 PM - 29/07/2015

بە مەبەستی مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە حكومەتی فنلەندا 47 راوێژكاری سەربازی رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات. پێتری هولكۆ فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی فنلەندا بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند: لە دوو و سێ رۆژی رابردوودا 17 راوێژكارمان رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە و تا كۆتایی ئەم هەفتەش 30 راوێژكاری تر رەوانەی ئەو هەرێمە دەكەین, تەئكیدیشیكردەوە: هێزەكانمان بەشداری شەڕەكانی دژ بە داعش ناكەن و ئەركی سەرەكییان مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە بەچەكی قورس و پێشكەوتوو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە