کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خواردنەوەی قاوە بەكاربەرانی توشی شێرپەنجەدەكات

.

09:57 AM - 31/03/2018



دادگایەكی باڵای ئەمریكی داوا لەكارگەكانی بەرهەمهێنانی قاوە دەكات هەموان لەتووشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە لەئەنجامی خواردنەوەی قاوە ئاگاداربكەنەوە.
دادگای باڵای لۆس ئەنجلس داوایەكی ئاڕاستەی كارگەكانی وەك ساتربكس و سێڤن ئیلفن و ئەوانی تر لەكارگەكانی بەرهەمهێنانی قاوە كرد لەسەر بەرهەمەكانیان بەكارهێنەرانی قاوە لە تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە ئاگاداربكەنەوە.
داوای ئەو دادگا باڵایەی ئەمریكا دوای ئەوەهات كە ئەنجومەنی رێكخراوی خوێندن و توێژینەوە لەبواری ماددە ژەهراوییەكان لەساڵی 2010دا داوایەكی یاسایی لەدژی كارگەكانی بەرهەمهێنانی قاوە بەرزكردەوە و داوای لێكردن ماددەی  ئەكریلامید كە دەبێتە هۆی تووشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە لەبەرهەمهێنانی قاوەدا بەكارنەهێنن.
لەبەرامبەریشدا كارگەكانی وەك ستاربكس تەئكیدیان لەوەكردۆتەوە كەئەو ماددەیە  لەكاتی برژاندنی قاوەدا هیچ زیانێكی نابێت و لابردنیشی كاریگەری لەسەر تامەكەی دروستدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە