کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری كۆماری جۆرجیا كرد

.

11:35 AM - 29/07/2015

 

ئێوارەی ڕۆژی 2015/07/28 هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیە گشتیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ،لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، پێشوازی كرد لە جۆرج چۆگۆڤادیزی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری كۆماری جۆرجیا.

لەدیدارەكەدا گفتۆگۆ لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیە بازرگانیەكان و ئالوگۆڕی كلتوری نێوان هەردوو نەتەوە و گەشتی فڕۆكەوانی كە ئێستا دوو گەشتی فڕۆكەوانی هەیە لەنێوان جۆرجیاو هەرێمی كوردستان لەهەفتەیەكدا.

هەڤاڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیە گشتیەكان تەئكیدی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كردەوەو ووتی هەرێمی كوردستان پێویستی زۆری بەتوانای شارەزایانی كشتوكاڵی جۆرجیا دەبێ لەبواری پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ لەكوردستاندا و پێویستە لەگەڵ حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆ بكرێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە