کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەیانی پارەكەی بەغدا ڕەوانەی هەرێم دەكرێت

.

10:42 AM - 08/04/2015

د.فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: بەهۆی نەبوونی فرۆكەوە نەتوانراوە دوێنێ پارەكە ڕەوانە بكرێت، بەڵام ڕۆژی پێنج شەممە فرۆكەی بۆ ئامادەكراوە و ڕەوانەی هەولێر دەكرێت .

بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشدا كە وەزارەتی دارایی چەند ڕۆژێكە پارەكەی خەرجكردوە و خستویەتیە سەر حسابی هەرێم، بەڵام بەهۆی كێشەی هونەرییەوە دواكەوتووە هەفتەی رابردوو هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندبوو، كە بڕی 527 ملیار‌و 432 ملیۆن دیناریان بۆ هەرێمی كوردستان خەرجكردوە‌و پارەكە خراوەتەسەر حسابی حكومەتی هەرێم، جگە لەو بڕە پارەیەش حكومەتی عیراق بۆ مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ بڕی 250 ملیار دینار‌و بۆ مانگی شوباتیش بڕی 490 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە، بەوتەی وەزیری دارایی عیراقیش، حكومەتی هەرێم چەندە نەوت هەناردە بكات، بەغداش ئەوەندە پارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە