کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاڤانی و تاپارێز لەچەند یارییەك راگیران

.

11:12 AM - 29/07/2015

یەكێتیی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور، سزایەكی قورسی بەسەر یاریزانێك و راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای سەپاند لەچەند یارییەكی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ی روسیا بێ بەشیان دەكات.
دوای ئەوەی لەیارییەكی قۆناغی چارەكی كۆتایی كوپا ئەمریكای 2015 كە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و چیلی بوو، گرژی و ئاڵۆزی دەكەوێتە نێوان دوو یاریزانی یانەكە كە گۆنزالۆ خارای یاریزانی چیلی كردەوەیەكی دوور لەبەها رەوشتی و وەرزشییەكان بەرامبەر كاڤانی دەنوێنێت و لەبەرامبەریشدا كاڤانی كاردانەوەیەكی خراپی دەبێت، یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور سەرەتا خارای سزادا، دوای ماوەیەكی زۆریش لەكۆتاییهاتنی پاڵەوانێتییەكە بڕیاریدا كاڤانی لەدوو یاریدا رابگرێت، هەروەها یەكێتی ناوبراو ئۆسكار تاپارێزی راهێنەرو ماریۆ ریبۆللۆی یاریدەدەری راهێنەری ئۆرۆگوای لەسێ یاریدا راگرتووەو سزای داون ئەمەش هەڵبژاردەی ناوبراو دەخاتە بارودۆخێكی قورس لەیارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018 كە بڕیارە یارییەكانی ئەو كیشوەرە لەمانگی 10دا دەستپێبكات لەپێشووشدا سوارێز بەهەمان شێوە بەهۆی كردەوەی ناوەرزشییەوە لەچەند یارییەك راگیراوە، كاڤانیش لەیارییەكانی پاڵاوتندا ناتوانێت بەرامبەر هەڵبژاردەكانی بۆلیڤیاو كۆڵۆمبیا یاریی بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە