کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لە رانیە بەراورد بەساڵی رابردوو زیادیكردوە

.

10:16 AM - 29/07/2015

ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لەسنوری رانیە بەراورد بەساڵی رابردوو 13 هەزار تەن زیادیكردوە.
 ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی رانیە، ئەمساڵ بەپێچەوانەی پێشبینیەكانەوە بووە‌و 48 هەزار‌و 500 تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، ئەوە لەكاتێكدایە لەساڵی رابردوو 35 هەزار‌و 500 تەن گەنم وەرگیرابوو.
هەروەها نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، گرفتی گەورەی دروستكردوە‌و بەڕێوەبەری كشتوكاڵی رانیەش دەڵێت، بەناچاری زیاتر لە 200 تەن دانەوێڵەمان گواستۆتەوە بۆ سایلۆی پیرەمەگرون.
وتیشی: ئەگەرچی لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن لە پڕۆژەی سایلۆی چوارقوڕنە وەستاوە، بەڵام لەكاتی تەواوبونیشی، ئەم سایلۆیە ناتوانێت گرفتی سنورەكە چارەسەر بكات، چونكە سایلۆكە تەنها توانای وەرگرتنی 40 هەزار تەن دانەوێڵەی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە