کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆرییەكی غاز تەقێنرایەوە

.

10:14 AM - 29/07/2015

بۆری گواستنەوەی غازی نێوان ئێران‌و توركیا لە سنوری پارێزگای ئاگری تەقێنرایەوە‌و هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ توركیا راگیرا.
تانەر یەڵدز وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، لەقوڵایی 15 كیلۆمەتر لەسنوری نێوان توركیا‌و ئێران هێرش كراوەتەسەر بۆری غازی نێوان توركیا‌و ئێران‌و تەقێنراوەتەوە، بەوهۆیەشەوە هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ توركیا راگیراوە.
وتیشی، بەهۆی تەقینەوەكەوە ئاگر لە بۆرییەكە بەربووە، بەڵام بەخێرایی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە، دوای چاككردنەوەی بۆریەكەش هەناردەكردنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ توركیا دەست پێدەكاتەوە.
تانەر یڵدز وتیشی، پێش چەند رۆژێك لەنێوان جزیرە‌و سلۆپی هێرش كراوەتەسەر هێڵی دابەشكردنی كارەبای ناوچەكە، ئەم جارەیان هێرش كراوەتەسەر بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی.
هاوكات پارێزگاری ئاگری رایگەیاند: ئەو تەقینەوەیەی لە بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی ئێران- توركیا، لە نزیك گوندی هاللاچی سەر بەشارۆچكەی دۆغو بەیازت روویداوە‌و بۆتەهۆی راگرتنی هەناردەی غازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ توركیا، دوای چاككردنەوەی بۆریەكەش، دەست بە هەناردەكردنی غازی سروشتی دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە