کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو نەوتەی كە لەلایەن داعش لە سوریاوە دەدزرێت بە بنەماڵەی ئەردۆگان دەفرۆشرێت

.

10:07 AM - 29/07/2015

وەزیری راگەیاندنی سوریا رایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی كە لەلایەن رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە سوریاوە دەدزرێت بە بنەماڵەی رەجەب تەیب ئەردۆگان دەفرۆشرێت.
(عومران زەعبی) وەزیری راگەیاندنی سوریا رایگەیاند: داعش نەوتی ئەو ناوچانەی كە لەژێر كۆنترۆڵیدایە دەدزێت و پاشان لەتوركیا بە بنەماڵەی رەجەب تەیب ئەردۆگانی دەفرۆشێت‌و ئەو بنەماڵەیە كڕین و فرۆشتن بە نەوتی سوریاوە دەكەن.
وەزیری راگەیاندنی سوریا ئاماژەی بەوەشكردوە، كە داعش جگە لەوەی كە نەوتی سوریا دەدزێت، بەروبومی كشتوكاڵییەكانیش دەدزێت و لە توركیا دەیفرۆشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە