کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیایەكی ئەمریكی ئەنیمەیشنێكی نوێ بەرهەم دێنێت

.

03:23 PM - 24/03/2018

كۆمپانیایەكی ئەمریكی تایبەت بەدروستكردنی یارییەكان لەداهێنانێكی نوێیدا ئەنیمەیشنێكی هاوشێوەی مرۆڤی بەرهەمهێناوە كە زۆر ئاستەمە لەمرۆڤی راستەقینە جیابكرێتەوە.
كۆمپانیای ئیپیك گەیمز ئاشكرایكرد: ئەو ئەنیمەیشنە نوێیە كە تیایدا تەكنەلۆژیای 3 رەهەندی بەكارهێنراوە تەواو هاوشێوەی مرۆڤە  لەقسەكردن و جموجۆڵیدا .
هاوكات كۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە: كە وێنەگرتنی ئەو مرۆڤە دیجیتاڵییە لەئۆكسفۆردی بەریتانیا بووە و بەر لەساڵی 2024 یش هەوڵ دەدات ژمارەیەك كارەكتەری دەستكرد تێكەڵ بەیارییە  ئەلكترۆنییەكان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە