.
10:01 AM - 29/07/2015
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28/7/2015 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سلێمانی پێشوازیكرد له فرانك به‌یكه‌ر باڵیۆزی شانشینی یه‌كگرتوو له‌عیراق و ئه‌نگس مكی كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر .
سه‌ره‌تا باڵیۆز به‌یكه‌ر خۆشحاڵیی زۆری خۆی ده‌ربڕی به دیداره‌كه كه جارێكی تر به دیداری سه‌رۆك مام جه‌لال شادبوه‌وه و وتی: زۆر شادمانم كه جارێكی تر به دیدارت شاد بومه‌وه به تایبه‌تی كه ئێستا ته‌ندروستیتان باشه .
باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق ئاماژه‌یكرد بۆ یه‌كه‌م دیدار و رۆڵی گرنگی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌قۆناغه جیاجیاكاندا، وتیشی: بیرت ده‌كه‌ین هه‌میشه جێگه‌ی مام جه‌لال دیاره.
ئاماژه‌شیكرد بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌ڕیزیان له چه‌سپاندنی دیموكراسیی كه په‌ندو ده‌رسی زۆری هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه.
هاوكات فرانك به‌یكه‌ر رووناكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌و روه‌شه‌وه گرنگی باشتر بونی نێوانی هه‌لێرو به‌غدای دووپاتكرده‌وه كه به دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
له‌كۆتاییشدا سه‌فیر به‌یكه‌ر خواست و ویستی خۆی دووپاتكرده‌وه، كه به‌رده‌وام سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال بكات، به‌ڕێزیشیان سوپاسگوزاری نیشاندا له ئاست هه‌ستی دۆستایه‌تی و هاوڕێیایه‌تی فرانك به‌یكه‌ر و وه‌فدی هاوڕێی .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە