کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێك لە ماڵێكدا كەسێك گیانی لەدەستدا

.

07:54 PM - 28/07/2015

 لەقەزای سەید سادق تەقینەوە لەماڵێكدا رویداو بەپێی زانیارییەكانیش تەقینەوەكە بەهۆی گوللـە هاوەنەوە بووە. بەپێی زانیاریەكانی پەیامنێرمان ئەو ماڵەی تەقینەوەكەی تێدا روویداوە، كاریان كۆكردنەوەی پارچە ئاسن و فرۆشتنی بووەو لەنێو پارچە ئاسنەكانیشدا گوللـە هاوەن و تۆپی كۆنی تێدا بوە، بەهۆی تەقینەوەی یەكێك لەو گوللـە هاوەنانە ژنێكی ماڵەكە گیانی لەدەستداوەو سێ كەسی تریش بریندار بوون. هێزە ئەمنیەكانیش گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو دەستیان بەڵكۆڵینەوە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە