کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی سەربەخۆیی مافێكی رەوای گەلی كوردستانە

.

07:47 PM - 28/07/2015

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان هەموو هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی و ئابوورییەكان لەعیراق دەدەن. لە دیدارێكی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و (ئەكهارد برۆزە) باڵیۆزی ئەڵمانیا لەعیراق، پرسی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی حكومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد بۆ هاوكارییە سەربازیی و مرۆییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان و داوایكرد بەردەوام بن. جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: هەرچەندە وەكو كورد بەشدارییەكی كارایان لەبنیادنانەوەی حكومەتی عیراقدا كردوە و تاوەكو ئێستاش هەموو هەوڵێكیان بۆ مانەوەی عیراقی دیموكراتی و فیدراڵ خستوەتەگەڕ، بەڵام روونە بۆ هەموو لایەك كە پرسی سەربەخۆیی كوردستان مافێكی رەوای گەلی كوردستانە. لە گفتوگۆكەدا قوباد تاڵەبانی هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی هەرێمی بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەكان عیراقی خستەڕوو و ووتی: راستییەك هەیە  كە ئێستا عیراق خۆی یەكگرتوو نییە و ئینتیما بۆ دەوڵەتێك بە ناوی عیراق نەماوە، هێندەی ئینتیما بۆ شیعە و سونە و بۆ كورد هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە