کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا سەردانی سعودیە و ئێران دەكات

.

06:04 PM - 28/07/2015

 بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا سەردانی سعودیە و ئێران دەكات و چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو وڵات تاوتوێ دەكات
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە  فیدریكا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا سەردانی سعودیە بكات و لە ریازیشەوە بەرەو تاران بەڕێبكەوێت، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەسەر چەندین تەوەری پەیوەندیدار بە بارودۆخی ناوچەكەو رێككەوتنە ئەتۆمییەكەو پەیوەندییەكانی نێوان تاران و یەكێتی ئەوروپا.رێكخەری  كاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئامانج لە سەردانەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەكە و دڵنیا كردنەوەی وڵاتانی ناوچەكە لەوەی كە رێككەوتنە ئەتۆمییە رێگری دەكات لە تەشەنەكردنی چەكی ئەتۆمی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ یە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی نێوان یەكێتی ئەوروپاو وڵاتانی ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە