کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوەیەكگرتوەكان بەرنامەتەندروستیەكانی خۆی لەعێراق ڕاگرت

.

05:53 PM - 28/07/2015

بەهۆی نەبونی پارەوە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بەرنامە تەندروستیەكانی لەعێراق ڕاگرت . نەتەوەیەكگرتوەكان لەبەیانامەیەكدا ڕایگەیاند: لەعێراق زیاتر لەنیو ملیۆن مناڵ بێبەشن لەچاودێری تەندروستی و مەترسی ئەوەش دەكرێت نەخۆشیەكانی سورێژە و ئیفلیجی مناڵان بڵاوببنەوە . ڕێكخراوەكە ڕونیشی كردۆتەوە زیاترلە سەدا 80ی  بەرنامە تەندروستیەكانی ڕێكخراوەكە بەهۆی نەبوونی پارەوە ڕاگیراون. لەسەرەتای حوزەیرانی ڕابردوودا  نەتەوەیەكگرتوەكان بانگەوازێكی ئاراستەی كۆمەڵی نێودەوڵەتی كرد بۆ كۆكردنەوەی 500 ملیۆن دۆلار بۆ دابینكردنی خەرجیە مرۆییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە