کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەنگی دژ بە داعش- بڕی تێچوونی جەنگی دژ بە تیرۆرستان گەیشتە 3.2 ملیار دۆلار

.

05:22 PM - 28/07/2015

بڕی تێچوونی جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعش بە زیاتر بە  3 ملیار دۆلار مەزندە دەكرێت. وەزارەتی بەرگری ئەمریكا - پێنتاگۆن ڕایگەیاند: لە سەرەتای جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعشەوە ئەمەریكا  3 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە كە دەكاتە 9 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار لە ڕۆژێكدا. هەر لەو بارەیەوە پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشداوە: بڕی تێچووی هێزە ئاسمانیەكان لە سەدا 53 ی خەرجیەكان دەگرێتەوە و لە سەدا 23 ی خەرجیەكانیش بۆ كەرەستەی جەنگ و هاوكارییەكان بووە. ئەمەریكا لە جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعش تەنها لە عێراق  لە مانگی ئاب و ئەیلوولی 2014 دا 5 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری لە ڕۆژێكدا خەرج كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە