کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی : بڕە پارەكەی بەغدا بۆ موچەی سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێم دابەشدەكرێت

.

11:53 PM - 18/03/2018

 

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی سەبارەت بەڕەوانەكردنی بڕەپارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان بڵاوكردوەتەوە  و ئاماژەی بەوەكردووە: ئەو بڕە پارەیە بۆ موچەی سەرجەم وەزارەتەكان خەرجدەكرێت نەك تەنها بۆ وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی، هەروەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: بڕی مووچەی هەرێمی كوردستان بەبێ پاشەكەوت 900 ملیار دینارە و بەسیستەمی ئێستای پاشەكەوتەوە پێویستیان بە 590 ملیار دینارە، بۆیە هیوادارین بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنی مووچەی مانگانە. ئەوەشخراوەتەڕوو كەبەغدا بڕی 317 ملیار دیناری  بۆ مووچەی هەموو وەزارەتەكان ناردووە بە پێشمەرگەشەوە. بەپێی ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی: سبەینێ لە لقی بانكی مەركەزی لەهەولێر پارەكە رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكرێت و هەمان ڕۆژ و ڕۆژی دواتریش جگە لە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، بەردەوام دەبن لەپێدانی مووچە و لەو بڕە پارەیە مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییانی سیاسی، دارایی و رەگەزنامە دابەشدەكەین، هەروەها دوای نەورۆز تەواوی وەزارەتەكانی تر دابەشدەكەین.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە