کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قایمقامیەتی دوكان ئامادەكارییەكانی بۆ نەورۆز دەستپێكردووە

.

09:53 PM - 18/03/2018



قایمقامیەتی قەزای دوكان بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادەكارییەكانی بۆ نەورۆز دەستپێكردووە.
شاهۆ عوسمان قایمقامی قەزای دوكان ڕایگەیاند: ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی ڕابردوو بەتایبەت لەڕووی هاتووچۆ وپێشوازی لەگەشتیاران ئامادەكارییەكانیان بۆ ڕۆژانی نەورۆز كردووە، وتیشی: لیژنەكانیان بەبەردەوامی چاودێری نرخی شتومەك و كاڵاكان دەكەن و هەر لایەن و فرۆشیارێك نرخ لەسەر هاوڵاتیان و گەشتیاران بەرز بكاتەوە  سزا دەدرێت.هاوكات داواشیكرد هاوڵاتیان ژینگەی شوێنە گەشتیارییەكان بپارێزن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە