کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە لە ناحیەی چوارقوڕنە هەشت هاوڵاتی كوژران

.

09:43 PM - 18/03/2018



دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هەشت هاوڵاتی لە گوندی كڵاوسورانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە لە سنووری قەزای ڕانیە بە هۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە كوژران و دوو هاوڵاتی تریش برینداربوون, لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكەوە پێنج كەس دەستگیر كران و بە شێوەیەكی گشتیش ئێستا دۆخی گوندی كڵاوسوران لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنیەكاندایە.
لە بارەی هۆكاری ڕووداوەكەوە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە كۆنفرانسیبَكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دوانێوەڕی 17 ی ئازار هاوڵاتیەكی تەمەن چل و پێنج ساڵ لە ناو بازاڕی ناحیەی حاجیاوا لە لایەن كەسێكەوە كوژراو بەمەش ئاڵۆزی و پشێوی لە گوندی كڵاوسورانی ناحیەی چوارقوڕنە دروست دەبێت و لە ئەنجامدا بەهۆی گەورەبوونی كێشەكەوە حەوت هاوڵاتی تر كوژران كە ژن و منداڵێكیش لەناو كوژراوەكاندان.

jTFFEAe8Emc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە