کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو مانگە عەفرین بەرخودانێكی نیشانی جیهان داوە كە بەڕاستی بەرخودانی سەردەمە

.

06:37 PM - 18/03/2018

سیاسەتمەدارێك لە كەوتنیشیدا عەفرین بە سەركەوتوو دادەنێت و دەڵێت, دوو مانگە عەفرین بەرامبەر سوپای ناتۆو تانك و تۆپ و فڕۆكەكانی بۆتەوە و وێنای بەرخودانێكی نیشانی جیهان داوە كە بەڕاستی بەرخودانی سەردەمە.
یوسف زۆزان كەسایەتی و سیاسەتمەداری ڕۆژئاوای كوردستان لە وتارێكدا بەرخودانی عەفرین بەرز ڕادەگرێت و دەڵێت.دوو مانگە عەفرین ڕووبەڕووی پەلامارێكی دڕندانە بۆتەوەو جیهان و تەنانەت ئەوانەش كە بە دۆستمان دادەنان لە دوورەوە سەیر ئەكەن.
  دەشڵێت دوومانگە سنگی كوڕان و كچانی عەفرین و هەموو ڕۆڵە ئازاكانی ڕۆژئاوابوونەتە قەڵغانێك بۆ پاراستنی ژن و منداڵ و پیرو پەككەوتەو خەڵكی بێ دیفاعی عەفرین,ئەمڕۆش تەنانەت ئەگەر تانكەكانی دوژمن بەسەر سنگی كوڕان و كچانی گەلەكەشماندا بڕوات و عەفرین داگیر بكات و لە دواشیانەوە چەكدارە تیرۆریست و بەكرێگیراوەكان بە دروشمی اللە اكبرەوە خاكی وڵاتمان پیس بكەن هێشتا عەفرین سەركەوتووە,
ئەو سیاسەتمەدارەی كورد نموونەی چەند وڵات و ناوچەیەكی نیشتمانی عەرەبی دەهێنێتەوە كە بێ بەرگری كردن و لەماوەیەكی كەمدا وڵاتەكانیان داوەتە دەست دوژمكنەكانیان و دەڵێت لەسەردەمی مەلیك فەیسەڵدا فەرەنسیەكان لەماوەی چەند سەعاتێكدا چوونە ناو دیمەشقەوە,ساڵی 1956 یش ئیسرائیل چووە ناو سیناوە و ئینگلیزەكان و فەڕەنسیەكانیش بۆرسەعید و بۆرفوئاد و كەناڵی سویسیان داگیركرد,لە شەڕی حوزەیرانیشدا ئیسرائیل سەیناو كەناری خۆرئاوای فەلەستین و بەرزاییەكانی جۆلانی لە ماوەی چەند سەعاتێكدا داگیر كرد ,لە كۆتایی وتارەكەیدا نووسەر دەڵێت درێژەی پێ نادەم و باسی دۆڕاوەكانی ئەو شەڕانەو شەڕەكانی تر دەكەم كە ئەمڕۆ لە دوورەوە بێ باكانە تەماشای سەربڕینی عەفرین دەكەن, بۆیە دووبارەی دەكەمەوەو بە دەنگێكی بەرز دەڵێم باجیهان ببیستێت عەفرین لە كەوتنیشدا سەركەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە