کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانەغاز: بەهۆی ڕێككەوتنمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی كۆمپانیاكەمان لەسەدا 15 زیادیكردووە

.

06:20 PM - 18/03/2018



 كۆمپانیای دانەغاز رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و زیادكردنی بەرهەمهێنان لەمیسر، داهاتی كۆمپانیاكەیان لەسەدا 15 زیادیكردووە.
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ساڵی 2017 بڕی قازانجی گشتی كۆمپانیاكەیان نزیكەی 83 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش لەكاتێكدایە لەساڵی 2016دا بڕی 88 ملیۆن دۆلار زیانیان كردووە.
دانەغاز رونیكردۆتەوە، لەساڵی 2017 دا بڕی 450 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە، واتا بەڕێژەی لەسەدا 15 داهاتەكانیان زیاتربووە، هۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت‌و غازو زیاتركردنی بەرهەمهێنان لەمیسرو ڕێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا گەڕاندۆتەوە.هاوكات (پاتریك ئەڵمان وارد) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دانەغاز ڕایگەیاندوە، رێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم زۆر گرنگ بووە بۆ كۆمپانیاكەمان‌و بووەتە هۆی ئەوەی بەتەواوی كێڵگەكانی كۆرمۆرو چەمچەماڵ پەرەپێبدەین، ئامانجمانە بۆ ئەمساڵ بەرێژەیی لەسەدا 20 بەرهەمەێنانی غازی سروشتی لەهەرێمی كوردستان بەرزبكەینەوەو لەماوەی 2 تا 3 ساڵی تریشدا ئەو رێژیە بۆ لەسەدا 170 بەرزبكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە