کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی كۆبۆنی خۆراك لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێكرد

.

06:08 PM - 18/03/2018



 دابەشكردنی كۆبۆنی خۆراك لەقەزاو ناحییەكانی پارێزگای سلێمانی دەستیپێكرد‌و بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراكی شاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی نەورۆز دابەشكردنی كۆبۆنی خۆراك لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەست پێدەكات.
(یاسین مەحمود حەمە) بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراكی شاری سلێمانی راگەیاند، دابەشكردنی كۆبۆنی خۆراك بەسەر بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لەقەزاو ناحییەكان دەستپێكردوەو، ئەو بریكارانەشی تائێستا سەردانیان نەكردووین ئاگادارمان كردوونەتەوە بەمەبەستی پێدانی كۆبۆنەكانیان سەردانمان بكەن.
وتیشی، كۆبۆنی خۆراك بەبێ جیاوازی بەسەر هەموو مەڵبەندەكاندا دابەش دەكرێت، دوابەدوای جەژنی نەورۆزیش لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەست بەدابەشكردنی كۆبۆنی خۆراك بەسەر بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراكدا دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە