کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا بەقورسی بۆردومانی عەفرین دەكات و شەڕی قورس لەناو شارەكەدایە

.

03:13 PM - 18/03/2018

توركیا بەقورسی بۆردومانی عەفرین دەكات و شەڕی قورس لەناو شارەكەدایە.   لەكاتێكدا رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا داگیركردنی شاری عەفرینی بەتەواوی راگەیاند، لەهەمان كاتدا فڕۆكە جەنگییەكان و سوپای توركیا زۆر بەقورسی  بۆردومان و تۆپبارانی ناو شارەكە دەكەن.هاوكات سەرچاوەكان لەناوخۆی شاری عەفرینەوە ئاماژە بەوە دەكەن بەهۆی بۆمباران و تۆپبارانی سوپای توركیا بۆ سەر كاروانێكی هاوڵاتیانی مەدەنی لەكاتی جێهێشتنی شارەكە بەرەو جندرێس كە ژمارەیان زیاتر لە 300 هاوڵاتی مەدەنی بووە ، بەدەیان هاوڵاتی مەدەنی  شەهید و برینداربوون بەڵام بەشێوەیەكی وورد ژمارەی قوربانییەكان نەزانراوە.
هاوكات فەرماندە سەربازییەكانی یەپەگە لەناو شاری عەفرینەوە رایدەگەیەنن سوپای توركیا بەتەواوی كۆنتڕۆڵی شارەكەی نەكردووە و شەڕێكی قورس لەناوشارەكەدایە. دەشڵێن: شەڕڤانان بەوورەیەكی بەرزەوە بەرەنگاری سوپای توركیاو گروپە توندڕەوەكانی لایەنگریان بوونەتەوە و دەڵێن لەچەند سەعاتێكی داهاتوودا زەبری قورس لەسوپای توركیا و گروپە توندڕەوەكانی لایەنگریان دەوەشێنن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە