کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیوستن رۆكێتس (107-101) لە نیو ئۆرلیانس پیلیكانسی بردەوە

.

01:49 PM - 18/03/2018

ركابەرییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا    ئێن بی ئەی درێژەیان هەیە    بەرە بەیانی ئەمرۆش جەولەیەكی نوێی ئەو خولە بەڕێوەچوون    سەرەتاش لە یارییەكی بەهێزدا     هەردوو تیپی نیو ئۆرلیانس پیلیكانس و هیوستن رۆكێتس بەیەك گەیشتن    لە چارەكی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە تۆمار كردنی خاڵەوە نزیك بوون و لەو چارەكەشدا تیپی هیوستن بە 32 خاڵ بەرامبەر بە 29 خاڵ بردنەوەی تۆمار كرد    لە چارەكی دووەمدا یاریزانانی تیپی هیوستن باشتر دەركەوتن و لەو چارەكەشدا بە 28 خاڵ بەرامبەر بە 25 خاڵ براوە بوون    لە چارەكی سێیەمیشدا یاریزانانی تیپی هیوستن لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و ئەو چارەكەشیان بە 24 خاڵ بەرامبەر بە 18 خاڵ بە سوودی خۆیان تەواو كرد    هەرچەندە لە دوا چارەكی یاریەكەدا تیپی نیو ئۆرلیانس پیلیكانس توانی بە ئەنجامی 29 خاڵ بەرامبەر بە 23 خاڵ براوەبوو    بەڵام لە كۆتایدا یاریەكەیان بە جیاوازی 6 خاڵ و بە ئەنجامی 101 خاڵ بەرامبەر 107 خاڵ یاریەكەی بە تیپی هیوستن رۆكێتس دۆراند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە