کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤالانسیا بەشێوەیەكی كاتی چووە پلەی سێیەمی لالیگا

.

01:45 PM - 18/03/2018

یانەی ڤالانسیاش براوەیەكی تری ئەم هەفتەیەی خولی یانەكانی ئیسپانیا بوو، بەشێوەیەكی كاتیش چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی.
لەمیانی یارییەكی هەفتەی 29دا، یانەی ڤالانسیا لەیاریگای میستایا رووبەڕووی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بووەوە، لەسەرەتای یارییەكە یاریزانانی ڤالانسیا باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەكە سەپاند   رۆدریگۆ مۆرینهۆ توانی لەدەقیقەی 19 ئەو یانەیە بكاتە خاوەن گۆڵێك، لەدەقیقەی 34یش سیمۆنی زازا گۆڵێكی تری بۆ تۆماركردن   لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەمیش یاریزانانی دیپۆرتیڤۆ جیاوازیەكەیان كەمكردەوە، كە لەدەقیقەی 49 رۆبین سوب رینۆ گۆڵێكی بۆ تۆماركردن   بەڵام لەدەقیقەی 54 یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تارادەیەكی زۆر بێ هیوا بوو، كاتێك بەهۆی ئەو گوشاری لەسەری بوو ڤیكتۆر لاكوار دبای- یاریزانی یانەكە بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆماركرد  لەكۆتایشدا یانەی ڤالانسیا یارییەكەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بردەوە، بووە خاوەن 59 خاڵ و بەشێوەیەكی كاتیش بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە