کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس بەرامبەر بە سپال نەیتوانی بردنەوە تۆمار بكات

.

01:44 PM - 18/03/2018

شەوی  رابردوو ركابەرییەكانی هەفتەی 29ی كاڵچۆ دەستیان پێكرد و لە گرنگ ترین یاری ئەو شەوەشدا    یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی شەش وەرزی رابردووی سكۆدیتۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سپال    هەرچەندە لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی خانمە پیرەكە بە شێوەیەكی بەرچاو كۆنترۆڵی نێو یاریگای گرتە دەست و زیاتر لە جارێكیش نزیك بوون لە تۆمار كردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان    بەڵام ئەنجامی یاریەكە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات و گێمی یەكەمی یاریەكەش چۆن دەستی پێ كرد هەرواش كۆتایی پێهات    لە گێمی دووەمدا ئەلێگری راهێنەری یۆڤی ریزی یانەكەی رێكخستەوە و لەو گێمەشدا ئاستێكی بەرز تریان پێشكەش كرد    بەڵام لە تۆمار كردنی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یاریەكە بە بێ گۆڵ تەواو بوو    بەو یەكسان بوونەش یانەی یۆڤانتۆس بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە مایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە