کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ستۆك سیتی بەرامبەر ئیڤەرتۆن دۆڕا

.

01:42 PM - 18/03/2018

یارییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دەستیپێكرد، یانەی ئیڤەرتۆن-یش براوە بوو.
لەمیانی یارییەكی هەفتەی 31دا، یانەی ستۆك سیتی لەنێو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئیڤەرتۆن بووەوە، لەگێمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو یانە لەتۆماركردنی گۆڵ و قۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبوون   لەدەقیقەی 30ش ناوبژیوان چارلی ئادەمی بەكارتی سوور كردە دەرەوەی یاریگا   لەسەرەتای گێمی دووەمیش یاریزانانی ئیڤەرتۆن باشتر دەركەوتن   لەدەقیقەی 69ش جینك تۆ سن ئەو یانەیەی كردە خاوەن گۆڵێك، بەڵام زۆری نەخایاندو سەرەرای كەمی ژماری یاریزانەكانیان   یانەی ستۆك سیتی لەرێگەی ئیریك ماك سیم چۆبو-وە و لەدەقیقەی 77 گۆڵی یەكسانبوونیان تۆماركرد   لەدەقیقەی 84یش جینك تۆ سن توانی گۆڵێكی تر تۆماربكات، لەكۆتایشدا یانەی ئیڤەرتۆن یارییەكەی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە