کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو لە یارییەكی بەهێزدا لیستەرسیتی و چێڵسی بەیەكدەگەن

.

01:30 PM - 18/03/2018

 ئەمڕۆ یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بەردەوامیان دەبێت و دوو یاریش ئەنجام دەدرێن    كە لە یەكەم یاری ئەو رۆژەدا سەعات 4  و 30 دەقیقە هەردوو یانەی ویگان ئەتڵەتیك و ساوسهامتۆن بەیەك دەگەن و لە دووەم رووبەروو بونەوەشدا سەعات 7  و 30 دەقیقە بە كاتی كوردستان    كە لە هەمان كاتیشدا یاری لوتكەی ئەو قۆناغە دەبێت    یانەی چێڵسی لە یاریگای كینگ پاوەر ستادیۆم دەبێتە میوانی یانەی لیستەر سیتی     بۆ ئەو یاریەش راهێنەری هەردوو یانە سەرجەم یاریزانە بە توانا و ئەستێرەكانیان بانگهێشت كردووە و بە شێوەیەكی چڕیش ئامادەكارییان كردووە    بە تایبەتی ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری بلوز كە دەیەوێت بە بردنەوەی لە لیستەر سیتی و گەیشتنی بە قۆناغی پێش كۆتایی جامەكە    قەرەبووی دۆراندنەكەی شەوی چوارشەممەی رابردوو بكاتەوە    كە لە میانی یارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ بە ئەنجامێكی گەورە و بە 3 گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووچاری شكست هات و ماڵئاواییان لەو خولە بەهێزەی كیشوەری ئەوروپا كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە