کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام یەكەم بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بەدەستهێنا

.

01:28 PM - 18/03/2018

ركابەرییەكانی قۆناغێكی هەستیاری جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا دەستیپێكرد، یانەی تۆتنهام-یش یەكەم بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا.یەكەم یاری قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە   لەنێوان هەردوو یانەی سوانزی سیتی و تۆتنهام كرا، لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی یانەی تۆتنهام بەئاستێكی بەرز دەركەوتن، لەدەقیقەی 11 كریستیان ئیركسن ئەو یانەیەی بەگۆڵێك پێشخست   لەدوا ساتی گێمی یەكەمیش لەرێگەی ئیریك لا مێلاوە بوونە خاوەن گۆڵێكی تر   یاریزانانی تۆتنهام لەگێمی دووەمیش بەئاستێكی بەرز دەركەوتن، لەدەقیقەی 62ش كریستیان ئیركسن گۆڵی دووەمی خۆی تۆماركرد، لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە   سەرەرای هەوڵی یاریزانانی سوانزی سیتی بەپاڵپشتی یاریگاو هاندەرانیان هەوڵی گۆرینی ئەنجامەكەیان دەدا بەڵام سەركەوتوو نەبوون،   لەكۆتایشدا یانەی تۆتنهام یارییەكەی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە، بووە یەكەم یانەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە