کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەسەرپەرشتی ئەمریكا دانوستان دەكرێت بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان.

.

07:40 PM - 17/03/2018

محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد"ئەمریكا فشارەكانی لەسەر بەغدا دەستپێكردووە  بۆ سەرلەنوێ بڵاوكردنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەكەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی دیكە لەگەڵ دانانی پارێزگارێكی نوێ لەپێكهاتەی كورد بۆ پارێزگای كەركوك پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی داهاتووی عیراق لە 12 ی ئایاری داهاتوو.
محەمەد عوسمان وتیشی: وتوێژی بەردەوام لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ  بەردەوامە بۆ گەیشتن بە لێكگەیشتنێك بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی دیكە. هەروەك تەئكیدیشیكردەوە"بەرقەراركردنی سەقامگیری ئەمنی و كۆتاییهێنان بەتوندوتیژییەكان لەكەركو ك و ناوچە جێناكۆكەكان پێویستی بە هاوكارییەكی گەورە هەیە لەنێوان  هەرێم و بەغدا بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارە ئیدارییەكانی ئەو ناوچانە بەهاوبەشی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە