کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 31ی خولی نایابی ئینگلتەرا دەستپێدەكات

.

02:04 PM - 17/03/2018

 ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەیەكی نوێی پریمەرلیگ دەست پێدەكات و بەهۆی ئەنجامدانی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەراش بەشێكی زۆر لە یارییەكانی هەفتەی 31ی خولەكەش دواخران، لە یارییەكی گرنگی ئەم هەفتەیەشدا كە سەعات 8 و 30 دەقیقە بە كاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بەخۆی رووبەرووی یانەی واتفۆرد دەبێتەوە، لە یاری چوونی نێوانیاندا هەردوو یانە بە سێ گۆڵ یەكسان بوون، هەر بەو هۆیەشەوە یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری رێدز ماوەی چەند رۆژێكە بە شێوەیەكی چڕ و بەردەوام ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە و لە پلانی ئەوەشدایە لەو یاریەدا پشت بە بەشێكی زۆری یاریزانە بە توانا و سەرەكییەكانی ببەستێت، ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیاندا بردنەوەیەكی تر لە خولەكەدا تۆمار بكەن و بە بەدەستهێنانی 3 خاڵی گرنگی ئەو یاریەش سەركەوتن بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی پریمەرلیگ مسۆگەر بكەن، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یانەیە لە ركابەرییەكانی هەفتەی رابردووی خولەكەدا بە گۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ بە یانەی مانچستەریونایتد دۆڕان و جارێكی تر گەڕانەوە پلەی چوارەمی ریزبەندی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە