کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو هەفتەیەكی نوێ لە یارییەكانی كاڵچۆ دەستپێدەكات

.

02:01 PM - 17/03/2018

 لە ئیتاڵیاش ئەمشەو بە دوو رووبەرووبوونەوە ركابەرییەكانی هەفتەی 29ی كاڵچۆ دەستپێدەكات و لە گرنگترین یاریشدا سەعات 10  و 45 دەقیقە بە كاتی هەرێمی كوردستان، یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی شەش وەرزی رابردووی سكۆدیتۆ لە یاریگای پاولۆ مۆتزا دەبێتە میوانی یانەی سپال، سەرەرای ئەوەی یاریەكە تا رادەیەكی زۆر بۆ یاریزانانی خانمە پیرەكە ئاسان دەبێت، بەڵام ئەلێگری راهێنەری یۆڤانتۆس بڕیاریداوە لەو یاریەدا بەشداری بە بەشێكی زۆری یاریزانە سەرەكیەكانی بكات، ئەویش تا بتوانن بە بردنەوەیان لەو یاریەدا پێگەی خۆیان لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بەهێزتر بكەن، هەروەها رۆژی یەك شەممەش ركابەرییەكانی ئەو هەفتەیە درێژەیان دەبێت و لە یەكەم یاری ئەو رۆژەشدا سەعات 2 و 30 دەقیقە دوا نیوەڕۆ یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای لیوجی فیراریس دەبێتە میوانی یانەی سامپدۆریا، لە لایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی هەفتەی 29ی خولەكەدا سەعات 5 بە كاتی كوردستان یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆی تایبەت بەخۆی رووبەرووی یانەی كیێڤۆ ڤیرۆنا دەبێتەوە و یانەی رۆماش دوور لە یاریگا و هاندەرانی بەرامبەر بە یانەی كرۆتۆنی یاری دەكات، لە دوا رووبەروو بوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا كە سەعات 10  و 45 دەقیقەی شەوی یەك شەممە دەستپێدەكات، یانەی ناپۆلی پلەی دووەمی ریزبەندی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا پێشوازی لە یانەی جەنەوا دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە