کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد

.

12:57 PM - 17/03/2018




ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد و ئەمڕۆش مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك كۆدەبێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی كۆبۆوە .
لەكۆبوونەوەكەدا بارودۆخی یەكێتی ناو یەكێتی و یەكێتی و هەڵبژاردنەكانی عیراق و یەكێتی و بارودۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا , هەر لە كۆبوونەوەكەدا زۆرینەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردرانەوە تا وەكو ئەنجامدانی كۆنگرەی داهاتوو , دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك رایگەیاند ی.ن.ك كۆتایی بە تەواوی كێشەكانی خۆی هێنا و دەستدەكات بە چاكسازی لە ناوخۆی یەكێتی و خزمەتكردنی هاوڵاتیان .
سەبارەت بەهۆكارەكانی دواخستنی بەستنی كۆنگرە سەعدی پیرە رایگەیاند رووداوە یەك لەدوایەكەكانی ئەمدواییەی كوردستان رێگربوون لە ئەنجامدانی كۆنگرە بەڵام كارەكان بۆ ئامادەكاری كۆنگرە بەردەوام دەبێت.

dDTIVJuDmlY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە