کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی لەكۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاڕی لەسەردەدرێت

.

08:50 PM - 16/03/2018




ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەم لە كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
دكتۆر جوان ئیحسان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەگەلی كوردستانی راگەیاند: ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی، لەئێستادا بۆتە  داواكاری و خواستی سەرەكی  كادرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆئەم مەبەستەش یەكێتیی هەنگاوی گرنگی ناوە.
دكتۆر جوان ئاماژەی بەوەشدا  ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەم بەرلەهەڵبژاردنەكانی مانگی ئایار گرنگی زۆری هەیە بۆیەكێتیی و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە لەكۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا دواین بڕیاری لەبارەوە بدرێت. دەشڵێت:هەمووان ئامانجمانە یەكێتیی كۆنگرەیەك ئەنجامبدات كەبەشێوەیەكی تەندروست و بەهەنگاوی نوێوە بەردەوامی بەكاری رێكخراوەیی  خۆی بدات.

R1_gmpk7DIQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە