کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق بڕیاریدا مووچەی 2 مانگی وەزارەتەكانی پەروەردە‌و تەندروستی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات

.

04:15 PM - 16/03/2018



پەرلەمانتارێكی نزیك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، حكومەت بڕیاریداوە مووچەی 2 مانگی وەزارەتەكانی پەروەردە‌و تەندروستی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات‌و پێش نەورۆزیش دەگاتە دەستی فەرمانبەران.
(جەبار عەبادی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق‌و كەسایەتی نزیك لە سەرۆك وەزیران بە (SNN)ی راگەیاندوە، ئەو پارەیەی كە بڕیارە بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت، مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە‌و تەندروستییە.
وتیشی، با فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە دڵنیابن پێش 21ی 3ی 2018 مووچەكەیان پێدەدرێت‌و پارەكە دەگاتە دەستیان.بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ناردنی مووچەكەی بەغدا لە دەرەوەی ئەژمارەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدایە‌و نیەتپاكی عیراقە بەرامبەر بە هاوڵاتیان‌و گەلی كوردستان.
هاوكات دوای ناردنی ئەو پارەیە، بەغدا گفتوگۆ لەسەر مامەڵە داراییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات، كە حكومەت چەند پارەی لای هەرێمە‌و چەندیان بەردەكەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە