کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واشنتۆن فشارەكانی بۆ سەر بەغدا دەستپێكردووە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆناوچە جێناكۆكەكان

.

02:24 PM - 16/03/2018



رۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویكردۆتەوە ئەمریكا فشارەكانی بۆ سەر بەغدا دەستپێكردووە بۆ گەڕاندنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان تا بەهاوبەشی لە عیراق ناوچە جێناكۆكەكان بەڕێوەببەن. بەڵام وەك رۆژنامەكە دەڵێت حكومەتی عیراق تائێستا ئەو بابەتەی بەئاشكرا باس نەكردووە.
رۆژنامەكە دەڵێت: كوردەكان كارتی فشاری دەستیان هەڵبژاردنەكانە بەوپێیەی پشتیوانی لەسەرۆك وەزیرانێكی عیراق دەكەن بە پراكتیكی هەنگاو بەو ئاراستەیە بنێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان بەرێكەوتن.
بەشێكیش لەچاودێران ئاماژە بەوەدەكەن فشارەكان لەسەر عەبادی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لەو رووەوە دەركەوتن، ئەوەش دوای ئەوەی لەپەیوەندییە تەلەفونییەكەیدا لەگەڵ مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، حەیدەر عەبادی باسی لە پلانێكی درێژخایەن كردن لەمامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە