کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی باڵای رۆژئاوای كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك یان كرد

.

01:31 PM - 15/03/2018

وەفدێكی باڵای رۆژئاوای كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك-یان كرد.
وەفدەكە لە لایەن مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و عومەر فەتاح و حاكم قادر كارگێران و شۆرش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی و مامۆستا ئیكرام عەلی لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانی ی.ن.ك وە پێشوازیان لێكرا.
وەفدەكەی رۆژئاوای كوردستانیش پێكهاتبوون لە شاهۆز حەسەن هاوسەرۆكی پەیەدە و سلێمان عەرەب نوێنەری پەیەدە لە باشوور و حیكمەت حەبیب ئەندامی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و جاویدان حەسەن نوێنەری كانتۆنەكانی رۆژئاوا لە سلێمانی و جیهان خەلیل.
دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووردەكاری كۆبوونەوەكە و راو سەرنجی هەردوو لایان لەسەر پرسە گەرمەكانی كوردستان و ناوچەكە خستەڕوو.

5wjSCnlo_1c

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە