.
12:19 PM - 15/03/2018
ئێوارەی رۆژی چوار شەممە لەلایەن خێرخوازێكی دڵسۆزەوە لەسەر ئەستۆی خۆی پەیكەرێكی خوالێخۆشبوو (مام جلال) ی لەقەڵای كەركوك دانا، بەڵام لێرەوە بەپێویستی دەزانین ئەم روونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە، قەڵا شوێنێكی شوێنەواریە و نابێ بەئامێری شۆفەڵ دەسكاری خاكەكەی بكرێت و پەیكەری لێ دابنرێت. وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ دڵسۆزانی قوتابخانەكەی مامی رەوان شاد، ئاگادارتان دەكەینەوە ئەو پەیكەرە دەگوازینەوە بۆ شوێنێكی شیاوتر و گونجاوتر.
ڕاگەیاندنی مەڵبەندی (2)ی ڕێكخستنی كەركوك
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە