کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكسیك 3-1 لە جامایكای بردەوە و نازناوەكەی بەدەستهێنا

.

02:46 PM - 27/07/2015

یاریەكانی جامی ئاڵتونی كۆنكاكاف كۆتاییان پێهات و لە دوا رووبەرووبوونەوەی ئەو جامەشدا هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیك و جامایكا لە یاریگای لینكۆڵن فاینانسیاڵ فیڵدی شاری فیلادیلفیای ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەیەك گەیشتن  لە دەستپێكی یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بە شێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد  تا لە دەقیقەی 31 دا ئەندرێس گواردادۆ گۆڵی پێشكەوتنی هەڵبژاردەی مەكسیكی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا یاریزانانی مەكسیك باشتر دەركەوتن و هەر زووش توانیان كۆنترۆڵی نێو یاریگا بكەن  تا لە دەقیقەی 47 دا خیسۆس كۆرۆنا گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی مەكسیك درێژەیان بە ئاستە بەرزەكەیاندا و لە دەقیقەی 61 یشدا ئۆریبی بیرالتا گۆڵێكی تری بەخشیە هەڵبژاردەكەی  هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی هەڵبژاردەی جامایكا گەرانەوە كەشی یاریەكە و لە دەقیقەی 80 شدا گۆڵی یەكەمیان لە رێگەی دارین ماتۆكسەوە تۆمار كرد و جیاوازی گۆڵەكانیشان كەم كردەوە  بەڵام لە كۆتاییدا هەڵبژاردەی مەكسیك یاریەكەی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و بۆ جاری حەوتەمیش لە مێژوویاندا بوونە پاڵەوانی جامی ئاڵتونی كۆنكاكاف .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە