کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای جەژنی نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی تر دابەشدەكرێت

.

07:44 PM - 13/03/2018



وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم تەئكید دەكاتەوە موچەی فەرنبەرانی وەزارەتی پەروەردە بەر لەجەژنی نەورۆز دابەش دەكرێ.
رێباز حەملان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پارەی موچەی فەرمانبەران گەیشتوەتە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق و تەنیا فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقی ماوە بۆ ئەوەی دابەشبكرێت.
سەبارەت بەموچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی تر ،رێباز حەملان تەئكیدی كردوە كە لەدوای نەورۆز موچەكانیان دابەش دەكرێت.
لایخۆشیەوە عەلی عەلاق پارێزگاری  بانكی  ناوەندی لە كۆنگرە ررۆژنامەوانیە هاوبەشەی كە لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بەرێوەچوو رایگەیاند: هەرێم هاوكاری زۆری كردوین لەبارەی سیاسەتی داهاتەكانیەوە بۆ ژێًر ركێفی دەسەڵاتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی. بەوتەی عەلاق هەوڵدەدرێت لەچوارچێوەی دەستووردا مۆڵەت بدرێتە هەموو ئەو بانكانەی كە سەر بەبانكەكانی هەرێمن .

0ylgajxx7NE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە