کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئامادەكاری بۆ یادەكانی نەورۆز دەكات

.

06:09 PM - 13/03/2018


 سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، 75 ملیۆن دینار بۆ یادەكانی نەورۆزی ئەمساڵ‌و رێكخستنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان دابینكراوە.
(مەولەوی جەبار) سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، پلانی تایبەتیان سەبارەت بەهاتنی گەشتیاران بۆ نەورۆز هەیە‌و بەجوانترین شێوە پێشوازی لەو گەشتیارانە دەكەن كە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئەم وتانەی (مەولەوی جەبار) لەمیانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی ئەنجومەنی دەستەی گەشتوگوزارو بەرێوەبەرانی گشتی سەر بەو دەستەیە هات لەشاری سلێمانی كە مەبەست لێی ئامادەكردنی پلانی ئەمساڵی گەشتیاری بوو لە باشووری كوردستان، لای خۆشیەوە (عەلی رەوف) بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی تەئكیدی كردەوە، تیمەكانیان لەبازگەو فڕۆكەخانەو سەنتەری شاردا پێشوازی لەو گەشتیارانە دەكەن كە دێنە سلێمانی.

D8qf6-D7QGE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە