کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە 25 ملیۆن پەلەوەر لەناوبراون

.

05:51 PM - 13/03/2018


 رێكخراوی ڤێتێرنەری ئێران رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەوە لەماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 25 ملیۆن پەلەوەر لەناوبراون.
(عەلی رەزا ئەكبەر شاهی) بەرێوەبەری تەندروستی‌و خۆپاراستن لەرێكخراوی ڤێتێرنەری ئێران رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەوە لە 21ی ئاداری ساڵی 2017وە تا 12 ئاداری 2018 لەنێو كێلگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەردا 19 ملیۆن‌و 380 هەزار مریشك لەناوبراون‌و لەدەرەوەی ئەو كێڵگانەش 5 ملیۆن 760 هەزار پەلەوەر لەناوبراون.
لەماوەی رابردووشدا رێكخراوی ڤێتێرنەری ئێران ئاماژەی بەوە كردبوو، نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لەكێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر لە 15 پارێزگای ئێران بڵاوبووەتەوەو لە 9 پارێزگایان قەبارەی زیانەكانی زۆر بووە، چونكە رێژەی كێڵگەی پەلەوەری زۆری تێدابووە، هەر بەو هۆیەشەوە لەسەدا 30ی كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر داخراون.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە