کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەبادی: پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرین

.

04:10 PM - 13/03/2018


 سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنیدا كە پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی عیراق‌و هەرێم‌و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی ناوخۆ رایگەیاند، پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرین‌و پرۆسەی وردبینیش بەردەوام دەبێت.
هاوكات (عەمید سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی كە لەكۆبونەوەكە بەشداربوو رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە مووچەی مانگەكانی 10‌و 11‌و 12ی 2017ی بەڕێوەبەرایەتیەكانی ڕەگەزنامە‌و پاسپۆرت‌و نشینگە‌و كارتی زانیاری خەرج بكات كە سەر بەحكومەتی عیراقن وتیشی، بڕیارە مووچەی 3 مانگی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بەسەر یەكەوە بدرێتە فەرمانبەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە