کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە راگەیاندنەكەی حكومەتی فیدراڵیی دەكات

.

04:03 PM - 13/03/2018



سەرۆك كۆمار پێشوازیی لە راگەیاندنەكەی حكومەتی فیدراڵیی بۆ لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆكە خانەكانی هەرێمی كوردستان كرد.
دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا پێشوازی لە راگەیاندنەكەی حكومەتی فیدراڵیی بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی  هەولێر و سلێمانی لەبەردەم گەشتە نێو دەوڵەتیەكان و لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان كرد و داوای هاریكاریی تەواوی   نێوان دەسەڵاتە پەیەوەندیدارەكان  و بەردەوامبوونی دیالۆگی هەمەلایەنە و سەرتاسەریی كرد لە نێوان هەردولادا بۆ چارەسەركردنی هەموو ناكۆكییەكان  لەسەر بنەمای دەستور  و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی .
هەر لە بەیاننامەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەكردووە گەڕانەوەی ژیانی هاوڵاتیانی لە هەرێمی كوردستان  بۆ دۆخی ئاسایی و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی كارمەندانی هەرێمی كوردستان  و سوككردنی كۆت و بەندەكانی سەر بانكە ئەهلییەكانی هەرێم و ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیی نێوان رۆڵەكانی گەلی عێراق كارێكی پێویستە،هاوكات تەئكیدیشی كردەوە كە پێویستە هاوڵاتیان هەڵوێستیان یەكبخەن  وهەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە لە پێناوی لەناوبردن و راماڵینی پاشماوەكای تێرۆریستان و رێگرتن لە دووبارەبونەوەی پەلامارە تێرۆریستیتەكان لەهەر جێگە و شوێنێكی وڵات دابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە