کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەیاننامەی سەرۆكایەتی كۆمار لەسەر گەراندنەوەی یاسای بودجە

.

04:00 PM - 13/03/2018

سەرۆکایەتی کۆمار قانونی بودجەی فیدراڵی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

ئەمڕۆ 13-3-2018 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرای کرد، دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك ۆماری عیراق بڕیاریدا کە (پرۆژەی قانونی بودجوی گشتی فیدراڵی کۆماری عیراق بۆ ساڵی 2018ی دارایی) بگەڕێنێتەوە کە لە رۆژی 3-3-2018ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو.

نوسینگەی راگەیاندن رونیشیکردووەتەوە بڕیارەکەی سەرۆک کۆمار بەئامانجی سەرلەنوێ وردبینی کردن و پیاداچوونەوەیە بە ناوەرۆکی قانونەکە لەرووی دەستوری و دارایی و قانونییەوە، ئاماژەشی کردووە کە نزیکەی 31 خاڵی قانونەکە ناکۆکە لەگەڵ قانونە کارپێکراو پەیڕەوکراوەکانداو لەگەڵیاندا ناگونجێت.

نوسینگەی راگەیاندن لەسەرۆکایەتی کۆمارراشیگەیاندووە، گەڕانەوەی بودجە لەدوای ئەوەبووە کە ژمارەیەک لە پسپۆڕان و راوێژکارانی قانونی و دارایی توێژینەوەیان بۆ قانونەکە کردووەو وردبینییەکی تەواویان تیادا کردووە لەپێناوی دیاریکردنی گرنگترین سەرپێچی و پێشێلکاری دەستوری و دارایی و قانونی هەندێک لەمادەو بڕگەو بەندەکانی ئەو قانونە بەو ئامانجانەی بەر لەپەسەندکردنی چارەسەر بکرێت، هاوکات هەر کەموکورتییەکیش لەداڕشتنەوەی ناوەرۆکی قانونەکەدا هەیە چارەسەر بکرێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە