کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئەمریكا وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی لەپۆستەكەی دووردەخاتەوە

.

03:57 PM - 13/03/2018



بەبڕیارێكی سەرۆكی ئەمریكا ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەپۆستەكەی دوورخرایەو لەجێگەی بەرێوەبەری دەزگای ناوەندی هەواڵگری (CIA) دانرا.
لەتویتێكیدا دۆناڵد ترامپ تەئكیدی كردۆتەوە كە  ریكس تیلرسۆن لەپۆستەكەی دوورخراوەتەوەو لەبری ئەو مایك پۆمپیۆ  بەوەزیری نوێی دەرەوەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دانراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە  جینا هاسبیل دەبێتە بەرێوەبەری دەزگای هەواڵگری و لەهەمان كاتیشدا سوپاسی تیلرسۆنی كردوە لەبەرامبەر راپەڕاندنی ئەركەكانی و پیرۆزبایشی لەهەریەك لەپۆمپیۆ و هاسبیل كردوە لەبەرامبەر دەستبەكاربوونیان لەپۆستەكانیاندا.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە