کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ ئینتەرمیلان و ریاڵ مەدرید لە وڵاتی چین بەیەكدەگەن

.

02:32 PM - 27/07/2015

هەروەها ئەمرۆ یاریەكانی جامی نێودەوڵەتی دۆستانەی پاڵەوانەكان درێژەیان دەبێت و لە یاریەكانی كۆمەڵەی چینیشدا رووبەرووبوونەوەیەكی بەهێز ئەنجام دەدرێت  بریارە ئەمرۆ سەعات 3 بە كاتی هەرێمی كوردستان هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە یاریگای تیانهی شاری گوانگژۆ بەیەك بگەن  بۆ ئەو یاریەش یاریزانانی هەردوولا ماوەی چەند رۆژێكە سەرگەرمی مەشق و راهێنانەكانیانن و راهێنەری هەردوو یانەش لە ئامادەكاریەكان بەردەوامن  ئەویش لە پێناو ئەوەی لەو یاریەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بە شێوەیەكی زۆر باشیش بۆ یاریەكانی وەرزی نوێ خۆیان ئامادە بكەن  بە تایبەتی رافائێل بینیتیزی راهێنەری میرینگی كە دەیەوێت پێش دەست پێكردنی یاریەكانی ئەم وەرزەی لالیگا پێكهاتەیەكی نمونەیی و تۆكمە پێك بهێنێت  تا بتوانن لە وەرزی نوێدا كێبركێیەكی بەهێز بكەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكانی لیگا و چامپیۆنس لیگ  لە بەرامبەریشدا رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری ئینتەر میلان بە سەرجەم یاریزانە بە تواناكانیەوە بەشداری دەكات  ئەویش لە پێناو ئەوەی كۆتایی بە ئەنجامە خراپەكانی رابردوویان بهێنێت و پێش گەرانەوەشیان بۆ ئیتاڵیا بردنەوەیەكی گرنگ تۆمار بكەن  كە لە دوو یاری دۆستانەی  رابردوویاندا بەرامبەر بە یانەكانی بایرن میونشن و ئەی سی میلان دووچاری شكست بوون .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە