کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دی بروین و هیكینگ بە باشترین یاریزان و راهێنەری ساڵ هەڵبژێدران

.

02:30 PM - 27/07/2015

 كیڤین دی بروینی ئەستێرەی یانەی فۆڵفسبۆرگ سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر ئەستێرەكانی بۆندس لیگا تۆمار كرد و بە باشترین یاریزانی ساڵ لە ئەڵمانیا هەڵبژێردرا و دیتەر هیكینگی راهێنەری هەمان یانەش توانی ببێتە باشترین راهێنەری ئەو خولە  لە راپرسیەكدا كە گۆڤاری كیكەر ئەنجامی دابوو بە مەبەستی هەڵبژاردنی باشترینەكانی ساڵ لە ئەڵمانیا  كیڤین دی بروینی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی فۆڵفسبۆرگی پاڵەوانی وەرزی رابردووی جامی یانەكانی ئەو وڵاتە بە كۆكردنەوەی 367 دەنگ و بە جیاوازیەكی زۆر لەگەڵ ركابەرەكانی توانی ببێتە باشترین یاریزانی ئەو خولە  هەروەها ئارین رۆبینی یاریزانی یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی سێ وەرزی رابردووی بۆندس لیگا بە كۆكردنەوەی 94 دەنگ لە پلەی دووەمدا هات و مانوێڵ نوێری گۆڵچی هەمان یانەش بە 67 دەنگ پلەی سێیەمی دەستەبەر كرد  هەر لەو راپرسیەی گۆڤاری كیكەردا دیتەر هیكینگی راهێنەری یانەی فۆڵفسبۆرگ توانی بە كۆكردنەوەی 203 دەنگ پلەی یەكەم مسۆگەر بكات و هەریەك لە ماركۆس ڤاینزیرلی راهێنەری ئۆگسبۆرگ و لوسیان فاڤری راهێنەری بوروسیا منشنگڵادباخ لە پلەكانی دووەم و سێیەمدا هاتن      ئەوەی جێگەی سەرنجی هەموانیش بوو لەو راپرسیەی گۆڤاری كیكەردا پیپ گواردیۆلای راهێنەری بایرن میونشن تەنها 15 دەنگی كۆكردەوە و بەوەش پلەی هەشتەمی باشترین راهێنەرەكانی ئەو خولەی دەستەبەركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە