کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا ناوی شەقامەكانی بۆ ناوی ئەو چەكانە دەگۆڕێت لەپەلاماری سەر عەفرین بەكاردەهێنرێت

.

01:22 PM - 13/03/2018

شارۆچكەیەكی توركیا ناوی گەڕەكەكانی بۆ ناوی ئەو چەكانە دەگۆڕێت كە لە پەلاماری سوپای تورك بۆ سەر شاری عەفرین بەكارهێنراون.
ئەنجومەنی شارەوانی شارۆچكەی  سافرانبوڵو لە شاری كارابوكی باكووری توركیا وەك خۆشحاڵییەك بەكۆمەڵكوژی كوردانی رۆژئاوای كوردستان بەدەستی سوپای تورك، ناوی گەڕەكەكانی ئەو شارۆچكەیە بۆ ناوی ئەو چەك و ئامێرە سەربازییانە دەگۆڕدرێت كە بۆ شەهیدكردنی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بەگشتی و شاری عەفرین بەتایبەتی بەكارهێنراون. لەنێو ناوەكانیشدا ناوی چەندین فڕۆكە و هیلیكۆپتەری سەربازی و  تانك و زریپۆش و  چەكی قورس و سووكی تێدایە.
 رۆژنامەی زەمانی توركی ئاماژە بەوەدەكات: ناوی یەكێك لەگەڕەكەكان بەناوی مزگەوتێكەوە بووە، بەڵام بەهۆی رەگەزپەرستی و نەژاردپەرستی توركەوە، ناوی ئەو گەڕەكەش لە شەقامی مزگەوتەوە گۆڕاوە بۆ ناوی ئەتاك كە ناوی  جۆرە  هیلیكۆپتەرێكی سەربازی  توركییە و بۆ كۆمەڵكوژیی كورد لەعەفرین بەكاردەهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە