کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا داوای بایكۆتكردنی مۆندیا لە روسیا دەكات

.

01:19 PM - 13/03/2018

بەهۆی دۆسیەی تیرۆركردنی سیخورێكی پێشووی روسیا بەرپرسانی بەریتانیا داوای بایكۆتكردنی مۆندیال دەكەن.
هەفتەی رابردوو سیخورێكی پێشووی روسیا لە وڵاتی بەریتانیا بە گازی ژەهراوی تیرۆر كرا و دەسەڵاتدارانی بەریتانیاش روسیا بە ئەنجامدانی ئەو كارە تۆمەتبار دەكەن و داوایان لە تیرێزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كردووە بایكۆتی یارییەكانی مۆندیالی ساڵی 2018ی  لە روسیا بكەن, پێشتریش تێریزا مای رایگەیاندبوو: كە ئەگەری زۆرە مۆسكۆ دەستی هەبووبێت لە تیرۆركردنی ئەو سیخوڕەی پێشووی روسیا.
لەو چوارچێوەدا ئاژانسی هەوڵی ئینتەر فاكس بڵاویكردۆتەوە: وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە: بایكۆتكردنی مۆندیال زیان بە پەیوەندییەكانی لەندەن و مۆسكۆ دەگەیەنێت  و كاریگەری لەسەر وەرزشیش دروست دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە