کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەخولی پلەیەكی كوردستان سەید سادق لەپێشمەرگەی سلێمانی بردەوە

.

10:46 AM - 13/03/2018

 دوێنێ  یاریەكانی خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان دەستیپێكردەوە، لەركابەرییەكانی جەولەی هەشتەمی كۆمەڵەی دووەم یانەی سەید سادق لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كرد، یاریەكە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەهاندەران دەستیپێكرد و لەگێمی یەكەمدا تۆڕی گۆڵی هەردوو یانە بەخاوێنی مایەوە و ئەو گێمە چۆن دەستیپێكرد بەو شێوەیەش كۆتایی هات، لەگێمی دووەمدا یاریەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆوەبینی و بەتایبەت لەلایەن یاریزانانی سەید سادق، یاریزانانی ئەو یانەیە توانیان باڵادەستی بەسەر زۆربەی كاتەكانی یاریەكە بسەپێنن و بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، سەركەوتنیان لەبەرامبەر پێشمەرگەی سلێمانی تۆماركرد و خۆشی و شادیان خستە نێو دڵی هاندەرانی ئامادەبووی یاریەكە، بەو بردنەوەیەش كە دووەم بردنەوەیە سەید سادق بە 7 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی كۆمەڵەی دووەمی گرتووە، پێشمەرگەی سلێمانیش سەرەڕای ئەو شكستە بە 13 خاڵ لەپلەی یەكەمی ریزبەندی كۆمەڵەكە مایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە